منداڵێک بەهەڵە کۆکاین دەخوات

لەبری دەرمان بەهەڵە کۆکاینی خواردوە
ژەمی کۆکاین
ژەمی کۆکاین

K24 - هەولێر:

باوکێک بەهۆی بەهەڵە پێدانی کۆکاین بە منداڵە پێنج ساڵەکەی لەلایەن دادگایەکی ئیتاڵیاوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "لبنان٢٤"، باوکێک لە شاری رافینا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئیتاڵیا، بە هەڵە لەبری دەرمان، چەند گرامێک کۆکاینی کردۆتە پەرداخی منداڵەکەیەوە، کاتێک منداڵەکەی پەرداخەکەی خواردۆتەوە و تەندروستی تێكچووە، راستەوخۆ گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە.

نوسینگەی داواکاری گشتی لە شاری رافینا لێکۆڵینەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردەوە و لەکاتی پشکنینی ماڵەکەدا، شوێنەواری کۆکاین دۆزراوەتەوە.