كێسنجه‌ر، سه‌یدی گه‌مه‌كردن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
یه‌كه‌م گفتوگۆی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل، سه‌ركه‌وتنی رێكه‌وتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل - میسر له ساڵی 1979، ته‌نیا كه‌سێكی دیپلۆماسی خاوه‌نێتی كه ئه‌ویش "هێنری كێسنجه‌ر"ـه، كه له‌ماوه‌ی 7 ساڵی كاركردنی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
له دوو توێی كتێبێكدا كه مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2021 به‌ناوی (سه‌یدی گه‌مه‌كردن: هێنری كێسنجه‌ر و هونه‌ری دیپلۆماتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) كه‌وته بازاڕه‌وه، مارتن ئیندك نووسه‌ری كتێبه‌كه و له هه‌مانكاتدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل و نێرده‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێكه‌وتنی ئیسرائیل- فه‌له‌ستین، راڤه‌ی هیلالی باڵاده‌ستی دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی ئه‌زموونی كێسنجه‌ر-دا.
ئیندك ده‌ڵێت: " به‌هه‌موو ئه‌و ئامرازه دیپلۆماتیانه‌ی كه كێسنجه‌ر هه‌یبوو كه نێوه‌ندگیری به‌هێزی ئیسرائیل - میسری پێكرد، توانی هێزه‌كانی ئیسرائیل دابڕێت له سووریا، وێڕای كاری بنه‌ڕه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل كه چوار ده‌یه‌ی ته‌واو به‌رده‌وامه".
ئیندك له كتێبه 688 لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌یدا پێچه‌وانه‌ی سه‌رسوڕمانی بۆ بابه‌ته‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه وێڕای ئه‌و هه‌موو زیره‌كییه‌ی كێسنجه‌ر هه‌یبوو به‌ڵام نه‌یتوانی بگاته ئه‌نجام و تا ئه‌مساته كێشه‌ی فه‌له‌ستین - ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
كێسنجه‌ر دواهه‌مین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیندك كاتێك بووه كه ته‌مه‌نی 97 ساڵ بووه، ئێستا ته‌مه‌نی 98 ساڵه، هه‌روه‌ها ئیندك یه‌كێكه له‌تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی ئیداره‌ی كلینتۆن و ئۆباما، هه‌میشه ئه‌ركی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل وه‌رگرتووه یان نێرده‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیندك له كتێبی (سه‌یدی گه‌مه‌كردن)دا به هه‌ستییارییه‌وه ویستویه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌وكاته به‌یه‌كسانی بگوازێته‌وه.
ئیندك زیاتر ویستویه‌تی باسی جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ری 1973 هه‌نگاوه‌كانی كێسنجه‌ر، په‌رچه‌كرداری ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو بكات، كه به‌رده‌وام بووه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی نێوان قودس و قاهیره و دیمه‌شق له ماوه‌ی 2 ساڵدا.
ئیندك نووسیویه‌تی: "شه‌ڕی كێسنجه‌ر له‌وكاته‌دا چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه"، ده‌شڵێت: "له‌وكاته‌دا هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وتووه كه یاری به نه‌یاره‌كانی بكات".
ئه‌م رۆڵ بینینه‌ی هاوكاری ئه‌وه‌یداوه كه بنیاتی سیستمێكی نوێی ئارامتر ببه‌خشێت به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
كوژرانی 2600 ئیسرائیلیی كه ته‌نیا له 5 رۆژی یه‌كه‌مدا 1000 كه‌س كوژراوه به ئه‌نجامێكی خه‌مساردییه‌وه وایداناوه كه پێویسته ئیسرائیل وه‌ستاندی جه‌نگ په‌سه‌ندبكات و هیچ ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه.
رای كێسنجه‌ر وابووه كه وه‌ستانی شه‌ڕ ئه‌نجامی ده‌ستهه‌ڵگرتنی ئیقلیمی بووه له بابه‌ته‌كه.
ئه‌و ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی چنگكه‌وتووه به‌ڵام نه‌یویستووه په‌له بكات له رازیكردنی هه‌موو لایه‌ك.
له به‌هاری 1975 جیرالد فۆرد پێداچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا - ئیسرائیلی راگه‌یاند.
دوای چه‌ند مانگێك، له‌سه‌ره‌تای سێپتێمبه‌ری 1975 میسر و ئیسرائیل-ی ناچاركرد رێكه‌وتن بكه‌ن كه دواتر بووه درێژكراوه‌ی رێكه‌وتنی كامپ - دێڤد له ساڵی 1978 كه جیمی كارته‌ر چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی داڕشت.
ئیندك ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه نه‌ك ته‌نیا سه‌ركرده‌كانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه به‌ڵكو هاوپه‌یمانه ئیقلیمییه‌كانیش رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له ئاشتی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل، له‌و نێوه‌نده‌دا رۆڵی ئه‌نوه‌ر سادات به‌رز ده‌نرخێنێت كه توانیویه‌تی شه‌ڕ له میسر دوورخاته‌وه، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت-ی جاران و سه‌ركه‌وتوویی ئه‌مه‌ریكا له نێوه‌ندگیرییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیندك بۆ كتێبه‌كه‌ی كه‌ڵكی زۆری له ئه‌رشیفی ئیسرائیل وه‌رگرتووه كه زۆر جودایه له ئه‌رشیفی عه‌ره‌ب كه عه‌ره‌ب زیاتر روپۆشی كردووه به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر، وێرای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه دووردرێژانه‌ی له‌گه‌ڵ كێسنجه‌ر و ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی كردوونی كه به‌شداریان كردووه له به‌ڕێوه‌بردنی ململانێكه‌دا.
به‌گوێرەی ئێندك، پرۆسه‌ی ئاشتی هێدی هێدی كه كێسنجه‌ر گه‌شه‌ی پێداوه بۆته میكانیزمێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بنیاتنانی سیستمێكی هه‌رێمایه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌راوێزخستنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت-ی جاران كه دۆڕاوی جه‌نگی سارده.
بۆ كێسنجه‌ر هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ به ئامانجگه‌یشتنی ئاشتی له ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له پێناو گه‌یشتن به سیستمێكی ئارامگرتووه له به‌شێكی گڕگرتووی جیهان كه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، بۆیه كیسنجه‌ر وتویه‌تی: "ئه‌م پرۆسه‌یه 30 ساڵ زیاتر ده‌خایه‌نێت".