ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو توێكڵی پڕته‌قاڵ حه‌شار درابوو
K24-هه‌ولێر:
ده‌سته‌ڵاتدارانی لوبنان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر نۆ ملیۆن حه‌پی ماده‌ی هۆشه‌بری جۆری كه‌بتاگۆن، كه له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی میویه‌ی پڕته‌قاڵدا بوه و نیاز وابووه بۆ خه‌لیج بگوازرێته‌وه.
كه‌بتاگۆن تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ئه‌لئه‌م ڤیتامینات، به‌ر بڵاوترین جۆری ماده‌ی هۆشبه‌ره له نێو گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ی سه‌ركردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، داوا له لوبنان كرا رێكاره یاساییه‌كانی سه‌ر سنوره‌كانی توندتر بكات بۆ به‌رنگاری ماده‌ی هۆشبه‌ر.
وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه، به‌سام مولوی له‌كاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بارهه‌ڵگره‌كه رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێ په‌یامێك بۆ جیهانی عه‌ره‌بی بنێرین، كه راستگۆین و شه‌ڕمان له هاوسێكانمان دورخستۆته‌وه.
مانگی 10ی ئه‌مساڵ، سعودیه و كویت و به‌حرێن، دبلۆماته‌كانی لوبنانیان له وڵاته‌كانیان ده‌ركرد و ئه‌وانه‌ی خۆشیان له لوبنان كێشایه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی جۆرج قه‌ره‌داغی وه‌زیری پێشوی لوبنان له باره‌ی جه‌نگی یه‌مه‌ن و سعودیه.
هه‌فته‌ی رابردووش پۆلیسی لوبنان رایگه‌یاند، كه ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر بڕێكی زۆری هه‌مان ماده، كه له‌ناو بارهه‌ڵگری لیمۆ شاردرابوه و به‌هاكه‌ی 8 ملیۆن دۆلار بووه.
سه‌رچاوه: تی ئار تی عه‌ره‌بی