زانیاری نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای داعش له شه‌قڵاوه
K24-هه‌ولێر:
دوێنێ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وت ئاڵایه‌كی داعش له به‌ری سۆركی شه‌قڵاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه، قائیمقامی شه‌قڵاوه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاڵاكه‌ی تیرۆریستانیان داگرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی قایمقامیه‌تی شه‌قڵاوه، ئاڵاكه له چیای سۆرك، نزیك گه‌ڕه‌كی سابیراوه هه‌ڵكراوه، شوێنه‌كه‌ش دووره له ئاوه‌دانییه‌وه، ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
قائیمقامی شه‌قڵاوه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئاڵاكه له عه‌بای ئافره‌تان دروستكراوه، وه‌كو سه‌ره‌داویش هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌خرێته‌ڕوو.