زانایان گازی دووه‌م ئوكسیدی كاربۆن (CO2) بۆ شكلی به‌رد ده‌گۆڕن
K24 – هه‌ولێر
زانایان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، گازی دووه‌م ئوكسیدی كاربۆن بۆ شكلی به‌رد ده‌گۆڕن.
به‌پێی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، زانایان توانیویانه به‌هۆی ئاوداركردنی دووه‌م ئوكسیدی كاربۆن و به گوشار خستنه ژێر زه‌وی به قووڵایی سه‌دان مه‌تر، بۆ حاڵه‌تی شكلی به‌رد بگۆڕن، تاقیكردنه‌وه له ناو به‌رده‌كانی گڕكانی به‌سالت له ئایسله‌ند ئه‌نجامدراوه، كه به خێرایی وشكبووه و شكله‌كه‌ی بۆ حاڵه‌تی به‌رد گۆڕاوه. ئه‌و شێوازه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به شۆڕه‌شێكی نوێ گۆڕینی گازی دووه‌م ئوكسیدی كاربۆن بۆ شكلی به‌رد ناوه‌زه‌دكراوه.
جۆرج مه‌تێر به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كه رایگه‌یاند كاربۆن فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وایه و زانایان به‌و داهێنانانه، كاربۆنیان گرت و خه‌زنكرد كه به چاره‌سه‌ری CCS ناسراوه، به‌مانای گرتن و خه‌زنكردنی كاربۆن.
هه‌روه‌ها وتی پێویستیمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گازه‌كانی كاربۆن هه‌یه و ئه‌وه خه‌زنكردنی هه‌میشه‌یی و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆناو به‌رده.