بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
K24 - هەولێر
بەهای لیرەی تورکی لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەوەش جارێکی مەترسی وەبەرهێنەرانی بۆ سیاسەتی نەختینەیی وڵاتەکە بەرزکردەوە.
بەهای دراوی تورکی لە مامەڵەکانیدا بۆ ئاستی 13.34 لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک دابەزی، لە مامەڵەکانی دوێنێش بۆ ئاستی 12.61 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزی.
سەرەڕای دوای رێوشوێنەکانی حکومەتی تورکیا بەهای لیرە 50% بەرزبووەوە، واتە لە ئاستی 18 لیرە بۆ 10 لیرە بەرامبەر دۆلارە زیادیکرد، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە %80ی بەهاکەی لەدەستداوە.