ڤیدیۆ.. لە پەرلەمانی کینیا شەڕە بۆکس روویدا

K24 - هەولێر:
هۆڵی پەرلەمانی کینیا، لەکاتی تاوتوێ کردنی پرۆژەیاسایەك سەبارەت بە هاوپەیمانێتی پارتە سیاسیەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە 2022، بووە هۆڵی بۆکسێن.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "زە ستاندەرد"، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی پەرلەمانی کینیا کە تیایدا تاوتوێی هاوپەیمانێتیەکی تایبەت بە پارتە سیاسیەکان کرا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە، شەڕە بۆکس روویدا و گرژی دروست بوو.
گرژی و ئاڵۆزی نێو پەرلەمان شتێکی نوێ نییە، هاوشیوەی پەرلەمانی کینیا، لە رێکەوتی 28ـی کانوونی یەکەم له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی ئوردن، له كاتی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یان، شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه له‌نێوان په‌رله‌مانتاران روویدا.