ڤیدیۆ.. پڵنگەکەی باتیفا بە بەنجکراوی گیرا
K24 – هەولێر:
دوێنێ رێکەوتی 29ـی کانوونی یەکەمی 2021، له سنووری زاخۆ پڵنگێک بە تەڵەی گورگێکەوە پێوە بوو، دواتر کاتێک خەڵکی ناوچەکە ویستیان رزگاری بکەن، رای‌کرد و ته‌ڵه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ خۆی برد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی و گرتە ڤیدیۆیانەی بۆ کوردستان24 نێردراوە، ئەمڕۆ پڵنگەکەی باتیفا بەنج کراوە و خراوەتە قەفەسێکەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەگوازرێتە باخچەی ئاژەڵانی دھۆک و دواتر دووبارە لەناوچە شاخاویەکانی کوردستان ئازاد دەکرێت.
دوێنێ چوار شەممە، له سنووری زاخۆ، ئاژه‌ڵدارێك کە ته‌ڵه‌ی بۆ گورگ دانابوو، پڵنگێكی پێوه ببوو، كاتێك هەوڵیانداوە رزگاری بكه‌ن، پڵنگه‌كه دوو كه‌سی بریندار كردووه و رایكردووه و ته‌ڵه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی برد بوو، ئەمڕۆ بە نەنجکراوی گیرا، بڕیارە لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک چارەسەر وەرگرێت و دواتر بەرەڵای سروشتی کوردستان بکرێتەوە.