به وێنه.. ئه‌م كه‌پڵه به‌رازیلییه دڵخۆشه ببینن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌م كه‌پڵه به‌رازیلییه دڵخۆشه، كه باڵایان ته‌نها 3 پێیه، سه‌لماندوویانه كه قه‌باره و باڵای مرۆڤ، بۆ دڵخۆشبوون، مه‌رج نییه.
پاولۆ گابرڵ داسێلڤا بارۆس و كاتیشیا هۆشینۆ، دوو كورته باڵای به‌ڕازیلین، داوا ده‌كه‌ن ناوییان بخرێته كتێبی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
ئه‌وان ده‌ڵێن 10 ساڵ پێش ئێستا له‌رێگه‌ی سایتێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه یه‌كتریان ناسیوه، دواتر له رێگه‌ی "MSN Messenger"ه‌وه له‌گه‌ڵ قسه‌یان كردووه‌زڤ
پاولۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، كه به‌هۆی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی جینییه‌وه باڵاكه‌ی كورت بووه ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بینین‌دا كاتیشیام خۆش‌ویست، هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌وه هه‌ستمكرد كه زۆر جوانه".
به‌ڵام ئه‌و سه‌رنجڕاكێشان و یه‌كتر خۆشه‌ویستنه دوولایه‌ن نه‌بووه و كاتیشیای ته‌مه‌ن 26 ساڵان، كه هۆكاری كورته باڵاییه‌كه‌ی گه‌شه‌نه‌كردنی ئێسكه‌كانه ده‌ڵێت: "یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ و له به‌رنامه‌ی چاتكردنه‌كه بلۆكم كرد".
كاتیشیا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌مجار كه قسه‌م له‌گه‌ڵ پاوڵۆ كرد، به‌راستی كه‌سێكی بێزاركه‌ر بوو".
پاوڵۆ وه‌ك له نووسینگه‌یه‌كی یاسایی كارده‌كات گوتی: "كاتیشیا یه‌كه‌مجار وای ده‌زانی مغازه‌له‌ی ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده به‌راستی ده‌مه‌ویست وه‌ك كه‌سێك جوان خۆم نیشان بده‌م، به‌ڵام ئه‌و وایده‌زانی من كوڕێكی ته‌واو بێزاركه‌رم".
كاتیشیا له قسه‌كانی پاولۆ بێزار ده‌بێت و له به‌رنامه‌ی چاته‌كه بلۆكی ده‌كات، به‌ڵام دوای 18 مانگ، بڕیار ده‌دات ئه‌نبلۆكی بكات و بیكاته‌وه هاوڕێی خۆی.
كاتیشیا كه ئێستا خاوه‌ن سه‌نته‌رێكی جوانكارییه، ده‌ڵێت: "رۆژێك به‌بیرمدا هات پاولۆ ئه‌نبلۆك بكه‌م و بیكه‌مه‌وه هاوڕێی خۆم، به‌ڵام ئه‌و ویستی له‌سه‌ر هاوڕێیه‌تییه‌كه له جاران زیاتربوو ".
له باره‌ی نوێبوونه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تییان، پاولۆ گوتی: "كاتێك كاتیشیا منی كرده‌وه هاوڕێی خۆی له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه، كه‌متر له خووله‌كێكی خایاند وو بۆم نووسی سڵاو، دواتر ده‌ستمان به قسه‌كردن كرده‌وه و كاتیشیا گوتی ئێستا شارستانیتر بووی"، دواتر پاولۆ نزیكه‌ی 186 میلی بڕی، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ماڵی كاتیشیا له لۆندرینا، بۆ ئه‌وه‌ی چاوییان به‌یه‌ك بكه‌وێت.
پاولۆ باس له یه‌كه‌م بینی نێوان خۆی و كاتیشیا ده‌كات و ده‌ڵێت: "جوانی كاتیشیا زۆر سه‌رنجی راكێشام، به‌ڵام كاتیشیا شه‌رمی ده‌كرد، چونكه پێی وابوو جلێكی به‌دڵی خۆی نه‌پۆشیبوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راكێشام، جیا له جوانییه‌كه‌ی، كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بوو، كه زۆر شیرین هاته به‌رچاوم".
هه‌رچی كاتیشیایه ده‌ڵێت: "پاولۆ تیشێرتێكی پرته‌قاڵی پۆشیبوو، له‌گه‌ڵ پانتۆڵێكی جینز و چاویلكه‌یه‌كی له‌چاو كردبوو، سوپاس بۆ خوا كه ئه‌و قسه‌كانی خۆی سه‌لماند".
ئه‌وان ده‌ڵێن: "به‌یه‌كه‌وه ده‌رده‌چین و ده‌چین ئایس كرێم، نان و خواردنی ژاپۆنی ده‌خۆین، ژیان بۆ ئێوه زۆر خۆشه و توانیومانه خۆمان بگونجێنین، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان بۆ كه‌سانی ئاسایی دروستكراون و ئێمه ناتوانین به‌كاریان بهێنین، یاخود له‌تی سه‌ره گرتن، یان له كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له رێگه‌وبانه‌كاندا، له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه دووچاری توانج بوونه‌ته‌وه و خه‌ڵك به ده‌نگی به‌رز پێیان پێكه‌نیون به‌هۆی كورتی باڵایان، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان نه‌داوه‌ته قسه‌ی كه‌س و ژیانی خۆیان گوزه‌راندووه.
ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه خه‌ڵك ده‌یانبینێت به چرپه قسه ده‌كه‌ن و ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ره‌وشه راسته‌قینه‌كه‌یه و ناتوانین لێی رابكه‌ین.
كاتیشیا له باره‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه ده‌ڵێت: "له باره‌ی منداڵبوون و وه‌چه‌خستنه‌وه له‌گه‌ڵ پاولۆ قسه‌مان كردووه، هه‌ر چه‌نده به‌هۆی كورتی باڵاكه‌م ره‌نگه ئه‌وه كارێكی زه‌حمه‌ت بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌حمم توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت دووگیان بم، به‌ڵام ئێمه لێگه‌ڕاوین هه‌ر شتێك ببێت با ببێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌مویست هه‌مبێت دڵخۆشی و ئاسووده‌یی بوو، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه هاوسه‌رێكم هه‌بێت و به‌یه‌كه‌وه له ماڵێكدا بین و سه‌گێكمان هه‌بێت، به‌ڵام منداڵمان نه‌شبێت ئاساییه، خۆم و پاولۆ بڕیانمداوه هه‌رگیز نه‌ڵێین هه‌رگیز".