سیروان بارزانی: له‌ دوو ئۆپراسیۆندا پێنج تیرۆریستی داعش کوژران

"پێنج تیرۆریستی داعش کوژران"
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

K24 - هەولێر:

لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە هەماهەنگی سوپای هاوپەیمانان و سوپای عێراق، پێنج تیرۆریستی داعش کوژران.

سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێڕ - مەخموور بە كوردستان 24ـی راگەیاند، بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و سوپای عێراقی، لە دوو ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە بناری زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چووخ، پێنج تیرۆریستی داعش کوژران.

ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقی، خه‌ریكی راوه‌دوونانی داعشن، كه‌ ناوه‌ ناوه‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر هێزه‌كان جیوازه‌كان و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌.