هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

هۆشداریدا به‌ خاوه‌ن چێشتخانه‌كان
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا رایگه‌یاند، داوا له‌و چێشتخانه‌ و فاستفوودانه‌ ده‌كه‌ین پابه‌ند به‌ رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بن.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی لە رووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی سیمای شار، داواکارین لە بەڕێزتان شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانەی لەلاتان کار دەکەن، پابەند بن بەم خاڵانەی خوارەوە:

1. پێویستە ئەو شۆفێرانەی لەلاتان کار دەکەن وەک ( شۆفێری ماتۆڕسکیل) مۆڵەتی لێخوڕینیان هەبێت و ئەوانەی بەدەستیان نەهێناوە، بەڕێوەبەرایەتیمان لە چوارچێوەی یاسا هاوکاریان دەبێت لە بەدەستهێنانی ئەو مۆڵەتە یاساییە، تاوه‌کو بەرواری 1/2/2022 بوار ھەیە بەرەو پیری ئەم بانگەوازەوە بێن و مۆڵەتی لێخورینی ماتۆرسکیل بە رێکارە یاساییەکان بەدەست بهێنن.

2. پێویستە شۆفێرەکان هۆکارەکانی سەلامەتی پەیڕەو و بەکار بهێنن، وەک کڵاوی سەرپارێز و دەستکێش و پارێزگاری کردن لە ئەنیشک و کڵاوەی ئەژنۆ.

تاوه‌کو بەرواری 3/1/2022 کاتیان لەبەردەستە  بۆ دابین کردنی ئەم کەرەستانە کە سەلامەتی ئەو شۆفێرانەی پێوە بەندە.

بەردەوام لەوماوەیه‌دا ھەرسەرپێچیه‌كی ھاتوچۆییان لێ بەدی بکرێت وەک پابەند نەبوون بەترافیکلایت یاخوود رۆیشتن بەپێچەوانەی ئاڕاستەی شەقام یان لێخورینی ماتۆرسکیل لەلایەن مێردمنداڵ لەخوار تەمەنی یاسایی و سەرپێچییەکانی دیکەی یاسای ھاتوچۆ،  ئەوا لێپرسینەوە بەپێی یاسا ودەستگرتن بەسەر ئەو ماتۆرسکیلە لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتوچۆ پەیرەو دەکرێت.

3. پێویستە ماتۆڕەکان سەرجەم مەرجەکانی توندوتۆڵیان تیادابێت وەک رووناکییەکانی پێش و دواوە و فلاشەرەکان و ئیستۆپ، نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگی صالنصاکانیان بەرزو بێزارکەر بێت واتە ئاسایی بێت.

پێویستە ماتۆرسکیلەکانیان کۆدێکی روون وخوێندراوی پێوە بێت بەمەبەستی ناسینەوەیان.

4. لای خۆتانەوە شۆفێرەکانتان هان بدەن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، بە پابەندبوون بە یاساکانی هاتووچۆ و گڵۆپی ترافیک لایت و ئاماژە دەستییەکانی کارمەندانی هاتووچۆ و دوورکەوتنەوە لە رۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و پێشبڕکێ لەسەر شەقامەکان و هەر کارێکی مەترسیدار و سەرپێچی دیکە.

5. سەبارەت بە ئەپارتمان و جێگا سیتییەکانی نیشتەجێبوون  داوا لە ئیدارە و بەشی سیكیروێتییه‌كان دەکەین ھاوکارمان بن لەسەرخستنی ھەڵمەتی رێکخستنی کاری ماتۆرسکیلەکان و رێگا نەدەن بەو شۆفێرانەی ماتۆرسکیلی دیلیڤەرییان پێیە وھۆکارەکانی سەلامەتی بەکارناھێنن، وەک کڵاوی سەرپارێز وپارێزگاری لەئەنیشک وکڵاوەی ئەژنۆ، بێنە ناو سنووری ئەپارتمان وستییەکانیان.

6.بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکات ئامانجمان دروستکردنی گرفت و ئاستەنگ نییە بۆ بژێوی هاووڵاتییان یاخوود دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکانیان ،بەڵکو ئامانجمان فەراهەمکردنی رەوشێکی ئارام و لەباره‌ لەسەر شەقامەکان و نەهێشتنی دیاردە نەشیاوەکان و سەرپێچی و بێزارکردنی هاووڵاتییان بە ژاوەژاوی ئەو ماتۆڕسکیلانە و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان بە گشتی و بەتایبەتیش خودی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکانە لە رووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.

هیوادارین هەمووان هەماهەنگ و هاوکارمان بن لە پێناو ئەو ئامانجە پیرۆزە و دڵنیاتان دەکەینەوە بژاردەی سزادان و دەست بەسەرداگرتن بەسەر ماتۆڕسکیلەکان دوایەمین بژاردەیە لامان کە بەناچاری دەیگرینە بەر، ھاوکاریتان مایەیی رێزوپێزانینمانە.

تێبینی: ژمارەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی و ژمارە 100 سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکان JCC