جوتیارێكی به‌ریتانی دیارییه‌كی ناوازه بۆ گوێدرێژه‌كه‌ی ده‌كاته سوپرایز

K24- هه‌ولێر:
جوتیارێكی به‌ریتانی به دیارییه‌كی ناوازه گوێدرێژه‌كه‌ی دڵخۆشكرد، كاتێك په‌لێكی ده‌ستكردی بۆی دابینكرد، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو به‌هۆی شێوانێكی گه‌وره له یه‌كێك له په‌له‌كانی، توانای رۆیشتنی له‌ده‌ستدابوو.
جوتیاره به‌ریتانیییه‌كه به ئاژانسی "BBC"ی راگه‌یاندووه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زگماكی له په‌لی لای راستی پێشه‌وه‌ی "تۆمی" هه‌بوو، بۆیه به درێژایی ژیانی توانای رۆیشتنی نه‌بوو، به‌ڵام گوێدرێژه بچكۆلانه‌كه به‌م دواییه توانی دیارییه‌كی جوان وه‌ربگرێت و ئێستاش به‌هۆی ئه‌و دیارییه‌وه هه‌ست به خۆشی ژیان ده‌كات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه میت هۆگس، پسپۆری دروستكردنی ده‌ستوقاچ گوتی: خاوه‌نی گوێدرێژه‌كه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم، منیش وه‌ك كه‌سێكی ئاژه‌ڵدۆست گرنگیم به‌و بابه‌ته دا، كاتێك لێی‌پرسیم، كه ئه‌گه‌ر بتوانم په‌لێكی ده‌ستكرد بۆ گوێدرێژه‌كه‌ی له‌و ماددانه دروست بكه‌م، كه بۆ دروستكردنی ده‌ست و قاچی مرۆڤه‌كان به‌كاریانده‌هێنم.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی له دیزاینی په‌لی گوێدرێژه‌كه ته‌واو بووین، بۆ ماوه‌یه‌ك له په‌له له‌كاركه‌وتووه‌كه‌یمان به‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی تاماوه‌یه‌ك له‌سه‌ری رابێت، ئێستاش به درێژایی رۆژ په‌له‌كه‌ی پێوه‌یه و له‌سه‌ری ده‌ڕوات".
A #Christmas story involving a little donkey, wise men and the gift of a new leg… Meet Tommy aka the ‘Wonky Donkey’… @BBCSouthNews pic.twitter.com/M3Ip1nVBsU
— Lewis Coombes (@LewisCoombes) December 23, 2021
H.B