كه‌سێك 17 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژێت
K24- هه‌ولێر:
داواكراوێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له قه‌زای جه‌بله‌ی باكووری پارێزگای بابل، 17 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، رووداوه‌كه له كاتێكدا بووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی بوون بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سی داواكراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی به شوێنی كه‌سی داواكراو زانراوه، هێزێكی ئه‌منی به پیاده گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنه، به‌ڵام له‌لایه‌ن داواكراوه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی برینداركردووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كه كشاوه‌ته‌وه و داوا له هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كردووه، بچێته ئه‌و شوێنه، به‌ڵام به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌وانیش بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان لێكردووه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌داون.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له كه‌سی داواكراو كردووه، تۆمه‌تباره‌كه رووی چه‌كه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه و 17 كه‌سی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشتووه، پاشان به لێدانی گوللـه‌یه‌ك له سه‌ری خۆی، كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێناوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ئه‌و ئاماره هێشتا سه‌ره‌تاییه و تا ئێستا دوا ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B