به‌رگری شارستانی هه‌ولێر: هیچ حاڵه‌تێكی سووتان له‌ عه‌نكاوه‌ تۆمار نه‌كراوه‌

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ حاڵه‌تێكی سووتان روویدابێت
ئه‌م وێنه‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ عه‌نكاوه‌، به‌ڵام راست نییه‌ و وێنه‌كه‌ حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند ساڵ پێش ئێستایه‌ و له‌ ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه‌
ئه‌م وێنه‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ عه‌نكاوه‌، به‌ڵام راست نییه‌ و وێنه‌كه‌ حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند ساڵ پێش ئێستایه‌ و له‌ ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مشه‌و له‌ په‌یج و ژماره‌یه‌ك ئه‌كاونتی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بڵاوكرانه‌وه‌ و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، گوایه‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌ عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر سووتاوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، كوردستان24 په‌یوه‌ندی كرد، به‌ هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر و ناوبراو ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ حاڵه‌تێكی سووتان روویدابێت.

هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە و هیچ تیمێکمان دەرنەچوون لە شوێنی خۆیان بۆ رووداوێکی هاوشێوە.