ژماره‌ی كوژراوانی خێزانه‌كه‌ی بابل به‌رز بووه‌وه

K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی پارێزگای بابل رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی كوژراوانی خێزانه‌كه‌ی پارێزگای بابل گه‌یشته 20 كه‌س.
عوسمان ئه‌لغانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق داوایكرد به شێوه‌یه‌كی فراوان دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كوژراوانی ناوچه‌ی (جه‌بله)، له پارێزگای بابل بكرێته‌وه.
داواكراوێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له قه‌زای جه‌بله‌ی باكووری پارێزگای بابل، 20 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، رووداوه‌كه له كاتێكدا بووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی بوون بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سی داواكراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی به شوێنی كه‌سی داواكراو زانراوه، هێزێكی ئه‌منی به پیاده گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنه، به‌ڵام له‌لایه‌ن داواكراوه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی برینداركردووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كه كشاوه‌ته‌وه و داوا له هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كردووه، بچێته ئه‌و شوێنه، به‌ڵام به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌وانیش بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان لێكردووه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌داون.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له كه‌سی داواكراو كردووه، تۆمه‌تباره‌كه رووی چه‌كه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه و 20 كه‌سی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ئه‌و ئاماره هێشتا سه‌ره‌تاییه و تا ئێستا دوا ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.