په‌تایه‌كی نوێ له ئیسرائیل سه‌رهه‌ڵده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
نه‌خۆشییه‌كی نوێ به ناوی فلۆرۆنا له ئیسرائیل بڵاو بووه‌ته‌وه و ئه‌و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه و له یه‌كگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزاوه درووست بووه.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له نه‌خۆشخانه‌كاندا یه‌كه‌م حاڵه‌تی فلۆرۆنا تۆمار كراوه.
نه‌خۆشی دوو سه‌ره‌ی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزا ئه‌م هه‌فته‌یه له سه‌نته‌رێكی پزیشكی ده‌ستنیشان كراوه و تووشبووه‌كه ئافره‌ته.
به‌رپرسانی ته‌ندرووستی وتویانه، ئه‌و ژنه گه‌نجه خۆی نه‌كوتیوه، چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و تووشبوونه‌كه‌ی سه‌خت نییه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نه‌خۆشخانه به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ ماڵه‌وه.
ئارنۆن ڤیجنیتزه‌ر، شاره‌زای نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون، گوتی: ئه‌و ژنه هیچ نیشانه‌یه‌كی توندی لێ نه‌بینراوه، به‌ڵام كاتێك پشكنینی بۆ كراوه ده‌ركه‌وتووه، كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزای به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسرائیل سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌یه.
له ئیسرائیل هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نفلۆنزا به راده‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه و ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردوودا 1829 كه‌س وه‌ك تووشبووی ئه‌نفلۆنزا له نه‌خۆشخانه‌كان تۆمار كراون و هه‌روه‌ها ته‌نیا له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا 4000 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون.