عێراق له‌باره‌ی منداڵ خستنه‌وه بڕیار ده‌دات
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی دیاریكردنی ژماره‌ی منداڵخستن نه‌دراوه، رێكخستنی خێزان له عێراقدا په‌یوه‌سته به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، له ئێستادا عێراق له‌و ئاسته‌دا نییه تاوه‌كو یاسایه‌ك له‌باره‌ی دیاریكردنی ژماره‌ی منداڵ و رێكخستنی خێزان ده‌ربكات، له ئێستادا هه‌ر خێزانێك ئازاده چه‌ند منداڵ ده‌خاته‌وه.
هینداوی راشیگه‌یاند، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق رێگه به‌وه نادات ژماری منداڵ بۆ هه‌ر خێزانێك دیاری بكرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌شڵێت: "هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خێزان، له‌وانه، ماوه‌دان له نێوان له‌دایكبوونی منداڵان، یاخوود هاندانی خه‌ڵك بۆ كه‌متر وه‌چه خستنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان ژیانێكی ئاسووده‌یان بۆ دابین بكرێت.