ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌مه‌ن درێژ بیت ئه‌وه بكه
K24 – هەولێر:
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رووپێوێكی ته‌ندروستیدا بۆی ده‌ركه‌وت، به رێژه‌ی %16ـی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 50 تاوه‌كو 64 ساڵدایه دووچاری نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوونه‌ته‌وه، زۆرخۆرن.
ماتیسۆن، توێژه‌رێكی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكییه له‌باره‌ی ته‌ندروستی و ته‌مه‌نی درێژی مرۆڤه‌وه رایگه‌یاند، ته‌نیا خۆراكه‌كانی په‌یوه‌ست به رۆن كه‌مبكرێنه‌وه، ده‌بێته هۆكاری مانه‌وه‌ی مرۆڤ به ته‌ندروستییه‌كی باش.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و ته‌مه‌ندرێژی مرۆڤ، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ده‌ستبكات به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خۆراكی رۆژانه.
ئه‌و توێژه‌ره روونیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه‌مخواردنی مرۆڤ ببووه هۆكاری ته‌مه‌ندرێژبوونی، به واتایه‌كی دیكه، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵان و خۆراك به گشتی وا ده‌كات مرۆڤ زیاتر بژیت.
ماتیسۆن جه‌ختیكرده‌وه، ته‌مه‌ندرێژی مرۆڤ په‌یوه‌ست به كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كاندا نییه، وه‌ك مه‌شق و راهێنان و جگه‌ره كێشان و خۆشگوزاره‌نی، ته‌نیا كه‌مخواردن وایكردووه كه مرۆڤ له ژیاندا زیاتر بمێنێته‌وه.