نوێترین زانیاری لەبارەی کۆمەڵکوژیەکەی بابل
K24 - هەولێر:
ئێوارەی دوێنێ 30ی کانوونی یەکەمی 2021، داواكراوێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له قه‌زای جه‌بله‌ی باكووری پارێزگای بابل، نزیکەی 20 ئه‌ندامی خانەوادەکەی خۆی كوشت و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێنا.
پەیامنێری کوردستان24 لە بارەی رووداوەکەی بابلەوە رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ جووتیارێک کە لەلایەن پۆلیسەوە داواکراو بووە، پاش ئەوەی پۆلیس بەمەبەستی دەستگیرکردنی، سەردانی ماڵی داواکراوەکەیان کردووە، جووتیارەکە بە چەک رووبەڕوویان بووەتەوە و دوو پۆلیسی بریندار کردووە، بۆیه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كه كشاوه‌ته‌وه و داوا له هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كراوە، بچێته ئه‌و شوێنه، به‌ڵام به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌وانیش بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان لێكردووه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌داون و لە ئەنجامدا نزیکەی 20 بۆ 24 کەس کوژراون".
ئاماژەی بەوەشدا، لەنێو کوژراوەکاندا منداڵی زۆر بچووک تیایە کە تەمەنی تەنها 15 رۆژ بووە، جگە لە منداڵ کەسی بەتەمەنیشی تێدایە، بەهۆی ئەم رووداوەوە تەواوی خانەوادەکە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە گوماناوییە، چونکە لەلایەکەوە حکومەت دەڵێت، جووتیارەکە بە ماددەی 4ـی تیرۆر داواکراو بووە، لەهەمانکاتدا پۆلیسی پارێزگای بابل رایگەیاندووە، داواکراوەکە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە، لەلایەکی ترەوە کەسە نزیکەکانی خانەوادەکە باس لەوە دەکەن، ئەو کەسانەی کوژراون کەسیان داواکراو نەبوون، تەنها کێشەیەکی خێزانی هەبووە و داوایان لە پۆلیس کردووە یارمەتیان بدات، بەڵام جوتیارەکە لە رووی دەروونیەوە کەمێک ناساغە و زوو تووڕە بووە.
ئەمڕۆش مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکردوە پەڕاوێكی لێکۆڵینەوەی خێرا بۆ رووداوەکە بکرێتەوە و لیژنەیەکیشی ناردووەتە شوێنی رووداوەکە.
H.H