گەشتێک لە 2022 بۆ 2021
K24 - هەولێر:
نیوزلەندا وەک یەکەم وڵات لە جیهاندا چووە ساڵی نوێوە و ئێستا له نیوزیلاند 2022ـه ئه‌گه‌ر به فڕۆكه گه‌شت بۆ لۆس ئەنجلێسی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ی 2021 ده‌گه‌یته ئه‌وێ.
ئێستا لە نیوزلاند یەکەمی رۆژی ساڵی نوێیە و کاتژمێر 5ـی بەیانییە، لە هەمانکاتدا لۆس ئەنجلێس هێشتا لە 2021ـدایە و کاتژمێر 8ـی بەیانییە.
بەهۆی بوونی ئەم جیاوازییە زۆرە لەنێوان کاتی ئەو دوو شوێنەدا، ئەم دیاردە سەیرە روودەدات.
جێی ئاماژەیە گەشتی نێوان نیوزلاند و لوس ئەنجلێس نزیکی 12 کاتژمێر دەخایەنێت، بۆیە ئێستا کە لە نیوزلاند 2022ـە ئەگەر به فڕۆكه گه‌شت بۆ لۆس ئەنجلێسی ئه‌مه‌ریكا بكەیت، 2021 ده‌گه‌یت.