تاران مهرجێكى نوێى بۆ ئاگربهست له سووريا راگهياند
K24 – ههولێر:
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، داوا دەکات هەموو لایەک پشتی ئێران و روسیا و سوریا بگرن.
عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ئێران، روسیا و سوریا، لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی روسیا و سوریا کۆبوهوە.
شەمخانی، لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: هەوڵەکانی ئێران، سوریا و روسیا، خەرجێکی یەکجار زۆر هەڵدەگرن و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، پشتی ئەو هەوڵانە بگرن و توانای ئەو وڵاتانە بەرتەسک بکەنەوە کە بەئاشکرا و شاراوە، یارمەتیی تیرۆریستە تەکفیرییەکان دەدەن.
دەزگاکانی راگەیەندنی سەر بە حکوومەتی ئێرانی، عەلی شەمخانیان وەک بەرپرسی پلەباڵای رێکخەری سەرەکیی هەوڵە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران و سوریا و روسیا ناساندووە.
پێشتر حسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ئێران گوتبووی: دەبێ ئاگربەستێک لە سوریا بەرقەرار بێت کە ئیزنی خۆڕێکخستەنەوەی تیرۆریستان نەدات.