هەوڵێکی میلیشیاکان دژی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە
بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا - ئەرشیف
بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

هەوڵێکی میلیشیاکان بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئاشکرا دەکرێت.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشکرای کرد "میلیشیاکان پلانییان داناوە، لە دووەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشێکی مووشەکی بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا".

روونیکردەوە "بۆ رێگریکردنیش لە هەر هەوڵێکی لەمشێوەیە، هێزێکی ئەمنی زۆر لە بەغدا بڵاوکراونەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەری سەر بە حەشدی شەعبی لە بەغدا، ئاڵای ئەمەریکا و ئیسرائیلییان سووتاند و دروشمی مەرگییان بۆ ئەو دوو وڵاتە گوتەوە.

قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسى سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، 3/1/2020 لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمەریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.