ڤیاگرا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی ترسناك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤیاگرا به‌وه ناسراوه، چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی ده‌كات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و حه‌به بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش كاریگه‌ره.
ماڵپه‌ڕێ "نیوز18"ی هیندستان ئاماژی به‌وه كرد، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه له گۆڤاری "eCancermedicalscience" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، حه‌بی ڤیاگرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی جۆرێكی ده‌گمه‌نی شێرپه‌نجه به توانایه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، توێژینه‌وه‌كه به پاڵپشتیی "سندوقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه"ی به‌لجیكی و رێكخراوی "Global Cure" ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه و سه‌ركه‌وتووه بووه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش زانایان توانیویانه ده‌رمانی ڤیاگرا په‌ره‌پێبده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و "PDE5 inhibitor"ـه‌ی له ده‌رمانه‌كه‌دا هه‌یه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، پێكهاته‌ی "PDE5 inhibitor"، كه له حه‌بی ڤیاگرادا هه‌یه، ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندیش نه‌خۆشی دیكه، دیارترینیان شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
پسپۆڕان بواره‌كه پێیانوایه ده‌بێت هێشتا توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌و ده‌رمانه بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌ركه‌وتووه، ڤیاگرا سوودی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی زهایمه‌ر هه‌بووه، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ڤیاگرا وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی بۆ چاوی كه‌سانی نابیناش به‌كاربهێندرێت.
توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ڤیاگرا ئه‌نجام دراوه، كه ئه‌و ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن كاریگه‌ربووه، كه به‌شێوه‌یه‌ك توانیویه‌تی خانه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناوببات و كۆئه‌ندانی به‌رگریش به‌هێز بكاته‌وه.
ڤیاگرا، ناوه زانستییه‌كه‌ی "سیلدینافیل"ـه، یه‌كه‌مجار له ساڵی 1996 بۆ نه‌خۆشییه‌كی دڵ به‌كارهات، به‌ڵام سه‌رنجی ئه‌وه‌یان دا ئه‌و ده‌رمانه كاریگه‌رییه‌كی باشی بۆ لاوازیی سێكسی بۆ پیاوان هه‌یه، بۆیه ده‌رمانه‌كه له ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ لاوازی سێكسی په‌سه‌ند كرا.
پزیشكان ئامۆژگاری پیاوان ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی ده‌رمانی ڤیاگرا به‌بێ رێنمایی پزیشك به‌كارنه‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵ-یان هه‌یه، زیانی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی برینی گه‌ده‌یان هه‌یه، ده‌بێت ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه بن.