لە هەولێر 5 کەس برینداربوون

شەوی رابردوو سێ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

شەوی رابردوو بەهۆی قەرەباڵغی شەقامەکان لە پێشوازی سەری ساڵی نوێ، سێ رووداوی هاتووچۆ لەناو شاری هەولێر روویانداوە، لە ئەنجامدا 5 کەس برینداربوون.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند "شەوی رابردوو لەنێو شاری ھەولێر سێ رووداوی ھاتووچۆ تۆماركراوە، كە دوو لە رووداوەكان بەھۆی نەوەستان بووە لە ترافیك لایتەكان، رووداوێكی دیكەشیان بەھۆی خێرایەوە بووە".

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو سێ رووداوە پێنج كەس برینداربوون و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكانیان كەوتووە".