سه‌رۆك بارزانی: رەسووڵ فەقێ تەمەنی خۆی بۆ نیشتمانپەروەری تەرخان كرد

"رەسووڵ فەقێ تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری تەرخان كرد، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە"
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا رایگه‌یاند، پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەباتگێڕی بە وەفای ڕێبازی كوردایەتی و بارزانی و، كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی و كوردستان (ڕەسووڵ فەقێ)ـمان بیست.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌، سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و تەواوی هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەباتگێڕی بە وەفای ڕێبازی كوردایەتی و بارزانی و كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی و كوردستان (ڕەسووڵ فەقێ)ـمان بیست. خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو كە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری و لەپێناو ئازادیخوازی بۆ گەلەكەی تەرخان كرد، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و تەواوی هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

1ـی كانوونی دووەمی 2022