مباپێ ئێستا ئازاده‌ له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریال مه‌درید

له‌ دوێنێوه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی نوێی 2022، کیلیان مباپێ سەربەستە لە رێککەوتن لەگەڵ هەر یانەیەک کە بیەوێت لە هاوینی داهاتوو بچێتە ریزەکانی.

کیلیان مباپێ تەنیا شەش مانگ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە و تا ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و لەمرۆوە دەتوانێت رێککەوتن لەگەڵ هەر یانەیەک بکات بکات کە لە هاوینی داهاتوو بە سەربەستی رووی تێبکات.

بەپێی کەناڵی ئەی بی سی ئیسپانی کلیان مباپێ بڕیاریداوە پاریس سانجێرمان جیبهێلێت و بۆ ماوەی شەش وەرز پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات و مووچەی ساڵانەشی 21 ملیۆن یۆرۆ دەبێت جگە لە پاداشتە داراییەکان لە کاتی بردنەوەی ناسناوەکان کە دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مباپێ لە هاوینی داهاتوو دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان روو لە ریال مەدرید دەکات.

كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ به‌های 165 ملیۆن پاوه‌ند بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه‌، مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس له‌ كۆی 194 یاری، 145 گۆڵ و 75 ئاسیستی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كردووه‌.