4 یاریزانی ریال مه‌درید ناتوانن سبه‌ی یاریی بكه‌ن
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە 29ـی مانگی رابردوو ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشبوونی هەر یەکە لە تیبۆ کۆرتوا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ڤالڤێردی و کاماڤینگای بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، ئەو چوار یاریزانە جارێکی دیکە پشکنینیان کرد وئەنجامی هەر چوار یاریزانەکەش نێگەتیڤ بووە، واتە لە پەتاکە رزگاریان بووە.
ئەو یاریزانانە بە پێ رێنماییە تەندروستیەکانی ئیسپانیا، بۆیان نیە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان بکەن، کە بریارە سبه‌ی له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره به‌رامبه‌ر خیتافی بکرێت، چونکە پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە کەرەنتین بەردەوام بن، به‌مه‌ش ره‌نگه نه‌توانن بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له جامی شا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالكۆیانۆش یاری بكه‌ن.