باوكی شیعری ئینقلابی ئێران مرد
K24 – هه‌ولێر
باوكی شیعری كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی پیری و نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 91 ساڵه‌ییدا كۆچی دوایی كرد.
حه‌مید سه‌بزێواری كه به باوكی شیعری ئینقلابی ئێران ناسراوه، خاوه‌ن شیعرێكی به‌ناوبانگی ئێرانی دژی ئه‌مریكایه كه رۆژانه له رادیۆ و ته‌فه‌لزیۆن و مه‌راسیم و كۆبوونه‌وه و قوتابخانه‌كانی ئێران رۆژانه چه‌ندینجار ده‌گوترایه‌وه.
"ئه‌مریكا، ئه‌مریكا مرگ به نیرنگ تو"، واته ئه‌مریكا ئه‌مریكا مه‌رگ بۆ فرت و فێله‌كانت، ببووه بنێشتی سه‌ر زاری ملیۆنان ئێرانی كه له بواری شه‌ڕی ده‌روونی و راگه‌یاندن و راكێشان هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به كۆماری ئیسلامی كردووه.
سه‌بزێواری شاعیرێكی نزیك له رێبه‌ری ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی بوو كه ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رێبه‌ره‌وه چاپ و بڵاو ده‌كرانه‌وه.
سه‌بزێواری هه‌روه‌ها خاوه‌ن سروودێكی مه‌عنه‌وه‌ی ئێرانه كه بۆ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی بۆ ئێران و له‌كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی له فرۆكه گوترایه. "خومه‌ینی ئه‌ی ئیمام"، ئه‌و سرووده‌یه كه بۆته ناسنامه‌ی مه‌عنه‌وی كۆماری ئیسلامی و له‌ناو به‌رهه‌مه مه‌عنه‌وه‌ییه‌كانی ئێرانی تۆماركراوه.
سه‌بزێواری به‌هۆی وتنه‌وه‌ی سروودی "ئه‌ی موجاهد شهید مطهر" بۆ كه‌سایه‌تی موته‌هه‌ری، رێز و ستایشی خومه‌ینی به‌دوای خۆیدا هێناو له وته‌یه‌كدا وتی شۆڕه‌شه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ پێویستی به سروود و موزیكێكی به‌م شێوه هه‌یه.
هه‌روه‌كا كتێبی شیعری "سروود سپیده" به كتێبی ساڵ ده‌ستنیشانكراوه و چه‌ندین پله‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و كارمه‌ندی ساڵ به سه‌بزێواری به‌خشراوه.
حه‌مید سه‌بزێواری له ساڵی 1925 له سه‌بزێوار له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران له دایكبووه. باپیری شاعیرێكی جه‌ماوه‌ی بووه كه به‌رهه‌مه‌كانی له‌كاتی گه‌شتێك بۆ مه‌شهد له هێڕشێكی چه‌ته‌كاندا له‌ناوچووه.