ئه‌م خواردنه‌وانه تووشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی گۆڤاری (Gut)ـی به‌ریتانی، مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه دوو هێنده له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه زیاتره كه خواردنه‌وه‌ی زۆر شیرن به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڤاره كه له‌سه‌ر 95 هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی 24 ساڵ تاقیكراوه‌ته‌وه، ئالووده‌بوون به خواردنه‌وه زۆر شیرینه‌كان، مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌ی لێده‌كرێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر رۆژانه خواردنه‌وه شیرینه‌كان ئاسایی به‌كار بهێنرێن، به رێژه‌ی %16 مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌و كه‌سه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنه‌وه شیرینیانه بگۆڕدرێن بۆ به‌كارهێنانی شیر و قاوه‌ی بێ شه‌كر، مه‌ترسییه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه جه‌ختیكرده‌وه، گۆڕینی ئه‌و خواردنه‌وه زۆر شیرینانه به جۆرێكی دیكه، مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌پێش ته‌مه‌نی 50 ساڵی كه‌متر ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه دووه‌م زۆرترین تووشبووانی جیهانه له ریزی ئافره‌تان و پیاوانه.