له‌م وڵاته حه‌بی رێگریكردن له منداڵبوون به خۆڕاییه
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا خه‌ریكن حه‌بی رێگریكردن له منداڵبوون بكه‌ن به خۆڕایی، چونكه زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كه‌ی له ده‌رمانخانه‌كان نایكڕن.
ئۆلیفییه فیران، وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كچان له فه‌ره‌نسا به‌هۆی گرانی نرخی حه‌بی رێگریكردن له منداڵبوون، ناتوانن به‌كاری بهێنن.
لویز دیلافییه، گوته‌بێژی رێكخراوێكی تایبه‌ت به كاروباری ئافره‌تان له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 25 ساڵیدایه و خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش، مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت، حه‌بی رێگریكردن له منداڵبوونیان پێ دابین ناكڕێت، بۆ ئه‌وان به‌خۆڕاییه.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت:" 3 ملیۆن له كچانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ئه‌و حه‌به‌یان پێ دابین ناكرێت، فه‌ره‌نسا بێ به‌رامبه‌ر پێیان ده‌به‌خشێت.
كۆڕبه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 35ـی دانیشتوانی ئه‌وروپا بێ پلان منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، به‌رێژه‌ی له سه‌دا 60 ئافره‌تانی ئه‌وروپایی حه‌بی رێگریكردن له منداڵبوون به‌كار ده‌هێنن.