لایەنەکانی کوردستان لەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردن ناکۆکن

ئەو لایەنە سیاسیانەی لە ھەڵبژاردنی پێشوو نەیانتوانیوە بگەنە پەرلەمان، سیستەمی فرەبازنەیی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە گونجاو نازانن

K24- هه‌ولێر:

ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی كوردستان یەكێكە لە ئاستەنگەكانی بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوو لە وادەی خۆیدا، بەشێكی زۆری لایەنە سیاسیەكان دژی گۆرینی سیستەمی فرە بازنەین، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، گوته‌بێژی بزوتنەوەی ئیسلامیش ده‌ڵێت: فرە بازنەیی نا یەكسانی و ناوچەگەری دروست دەكات و بۆ ئێستای ھەرێمی كوردستان گونجاو نیە.

له‌كاتێكیشدا لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەركەوت، سیستەمی فرە بازنەیی شكستی بۆ چەند لایەنێكی سیاسی كوردستان ھێنا، ئەو لایەنانەش كە بەھۆی سیستەمی فرە بازنەیی تووشی شكست بوون، داوا دەكەن ھەرێمی كوردستان بكرێتە چەند بازنەیەك، بێكەس قادر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیش نایشارێتەوە، سیستەمی یەك بازنەیی گونجاوە و نابێت بیانووی ھەمواری یاساکە ببێتە ھۆی دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بەگوێره‌ی یاسای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، سیستەمی ھەڵبژاردن یەك بازنەیە و بەشێك لەو لایەنانەی دژی سیستەمی فرە بازنەیین، لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق شكستیان ھێنا و داوا دەكەن، ھەرێمی كوردستان بكرێتە چەند  بازنەیەك، زۆربەی لایەنە سیاسیەكانیش دژی ئەم بۆچوونەن و رایدەگەیەنن، نابێت بیانووی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن ببێتە ھۆی دواخستنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

H.B