لە کەرکووك رێگە لە نیشتەجێبوونی نا یاسایی دەگیرێت

"پڕۆژەكە بۆ ریفراندۆم و داھاتووی كەركووك گرنگی دەبێت"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کە ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك کراوە, سنوور بۆ ھەموو ئەو کەسانە دادەنرێت کە دێنە کەرکووك و دەیانەوێ خانوو یان زەوی بکڕن و کارتی نیشتەجێبوون دەربکەن.

پڕۆژەکەدا تەنیا رێگە بەنیشتەجێبوونی ئەو کەسانە دەدات کە خەڵکی رەسەنی شارەکەن، خاوەنی پرۆژەکەش کە قایمقامی کەرکووکە دەڵێت: "ئەگەر پرۆژەکە جێبەجێبکرێت بۆ داھاتووی شارەکە سوودی زۆری دەبێ و بۆ ریفراندۆمیش بنەمایەکی گرنگ دەبێت".