له تێكساس ماسی ده‌بارێت

K24 - هه‌ولێر:
له ئاسمانی شاری "تیكساركانا"ی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا ماسی باریوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه دیمه‌نه‌كه‌یان تۆماركردووه، دیارده‌كه‌یان ناو ناوه "بارانی گیانله‌به‌ری".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "نیوزویك"ی ئه‌مه‌ریكی، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو دانیشتوانی شاری "تیكساركانا"، كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو ویلایه‌تی تێكساس و ئه‌ركنساس وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ماسی له هه‌موو شوێنێكه‌وه باریوه، ته‌نانه‌ت له حه‌وشه‌ی ماڵ و گۆڕه‌پانی راگرتنی ئۆتۆمبێلیش.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی National Geographic، بارینی ماسی له ئاسمانه‌وه، به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه‌یه، كه له ده‌ریاكانه‌وه هه‌ڵده‌كات و ماسییه‌كان به‌شێوه‌ی لووله‌كی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌كشێت و دوای ئه‌وه‌ی بای خێرا هه‌ڵده‌كات، له كه‌نار ده‌ریاكان، یان دوور و له وشكانی وه‌كو باران ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی.
نووسینگه‌ی گۆنگرێس له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خێرایی شه‌پۆڵی زریانه‌كه نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك بووه، بۆیه ماسییه‌كان دوو ژینگه ئاوییه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.