خراپی کەشوهەوا و ئۆمیکرۆن 2500 گەشتی ئاسمانیان لە ئەمهریکا هەڵوەشاندەوە
K24 - ههولێر:
بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لە چەندین ناوچەی ئەمهریکا دوو هەزار 584 گەشتی ئاسمانی لە دوێنێ شەممەوە راگیراون، کە ئەوەش زیاتر لە کۆی نیوەی گەشتەکان کە ژمارەیان 4 هەزار و 501 گەشت بووە.
بەگوێرەی داتاکانی پێگەی فلایت ئەوەیر، لە نێو کۆمپانیاکانی ئەمهریکا کۆمپانیا ساوث وێست زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، ناچار بووە سەدا 13 گەشتەکانی هەڵبوەشێنێتەوە.
لە فڕۆکەخانەکانی شیکاگۆش، بەهۆی خراپی کەشوهەوا گەشتەکان بە خراپی ئەنجامدەدرێن، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی بەفر ناوچەکە بگرێتەوە.
لە هەمان کاتدا، گواستنەوەی ئاسمانی لەسەرانسەری ئهو وڵاته، بەهۆی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەشێک لە فڕۆکەوانان و تیمی فڕۆکەوانی بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆناوە، یان بەرکەوتنیان کارناکەن، بۆیە کەرتی فڕۆکەوانی دووچاری کەمی تیمی مرۆیی بووەتەوە. لە پشووەکانی سەری ساڵیشدا، لەسەرانسەری جیهان نزیکەی 7 هەزار و 500 گەشتی ئاسمانی پەکیان کەوتووە.