هاتووچۆی هەولێر پشکنین بۆ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەکاتەوە
K24 – هەولێر
هاتووچۆی هەولێر پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە، کە کێشەیان هەبووە و لە پشکنین دەرنەچوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، دووبارە پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێتەوە کە پێشتر کێشەیان هەبو لە پشکنین دەرنەچووبوون و تۆمارنە کرابوون".
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بە ئامێری سۆنەری پێشکەوتوو پشکنین بەردەوامی هەیە، ئەمڕۆ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەکاتی دووبارە پشکنینەوە دەرچوون و بڕیاری تۆمارکردنیان درا.