کتێبێک لەبارەی سەرۆک بارزانی و سەربەخۆیی خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا

پێشبڕکێ لەنێوان یەک ملیۆن کتێب کراوە
کتێبی (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆی) لەسەر ئاستی جیهان خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا
کتێبی (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆی) لەسەر ئاستی جیهان خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا

K24 – هەولێر

کتێبی (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆیی)، لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا.

داڤان یەحیا خەلیل، نووسەری کورد ئەو کتێبەی نووسیوە و لە پەیامێکدا دەڵێ: "زۆر خۆشحاڵم كه‌ دواترین پەرتووکم به‌ناونيشانی (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆیی) له‌ پێشبڕکێیەکی جيهانیدا لە ئەمەریکا خه‌ڵاتى یەکەمی به‌ده‌ستهێنا".

نووسەر، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو کۆمپانیایەی کە هەستاوە بە ئامادەکردنی ئەم پێشبڕکێیە کۆمپانیایەکی ئەمەریکییە، هەموو ساڵێک زیاتر لە یەک ملیۆن پەرتووک بەشدار دەبن تەنها 70 پەرتووک پلەی یەکەم بەدەست دێنن. پەرتووکەکەی منیش یەکێکە لە براوەکانی یەکەم".

کتێبێ (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆی) خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا
کتێبی (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆی) خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا
داڤان یەحیا خەلیل، نووسەری کتێبەکە
داڤان یەحیا خەلیل، نووسەری کتێبەکە