بۆچی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان قورسه، نه‌خۆنه‌وه؟!

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هه‌میشه قسه‌ی كه‌سێكی خۆشه‌ویستم له‌یاده، كاتێك ده‌یوت: "ئینسان ئه‌و له‌ش و جه‌سته ته‌ندروسته‌ی هه‌یه بۆ ژه‌هری تێبكات؟"، مانای ژه‌هر لای ئه‌و كه‌سه (ئه‌لكهول) بوو، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان ئاسته‌نگه ئه‌لكهول نه‌خۆنه‌وه!
ژماره‌یه‌كی زۆر هۆكار هه‌ن وا له به‌شێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن، نه‌توانن ده‌ستبه‌رداری خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ببن له‌وانه: خۆشی و هه‌ست به‌خۆشیكردن و ئاسووده‌یی، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی جینات و بۆماوه، تراوما و فشاری چاولێكه‌ریی، له‌هه‌مانكاتدا خواردنه‌وه مافێكی ئاسایی هه‌موو كه‌سێكه له هه‌موو شوێنێك، ئه‌مه‌ش وایكردووه خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول دیارده‌یه‌كی ئاسایی بێت.
له چێشتخانه و ئاهه‌نگی شه‌وان و ته‌نانه‌ت جه‌ژنی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیشیاندا ده‌خۆنه‌وه. ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌لكهول ده‌خۆنه‌وه كاتێك گه‌شت به فرۆكه ده‌كه‌ن و له‌ناو فرۆكه‌دا داوای ئه‌لكهول ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌ڕۆن بۆ بازاڕ ده‌خۆنه‌وه، زۆرجار به‌ر له‌وه‌ی بچنه سه‌ر كار ده‌خۆنه‌وه.
سه‌ده‌كانی رابردوو چه‌نده‌ها بۆچوونی دژ‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌لكهول لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بوون، به‌ڵام زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه‌ركییه‌كان بڕێكی كه‌م ده‌خۆنه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌یان زۆر ئه‌خۆنه‌وه؟.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان، ژنان ئه‌لكهولی زیاتر ده‌خۆنه‌وه.
له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، نزیكه‌ی 1 بۆ 5 واته له هه‌ر پێنج كه‌س یه‌ك كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌خواته‌وه.
له ئه‌مه‌ریكا گروپێك هه‌ن، له‌و كه‌سانه پێكهاتووه، كه خواردنه‌وه له لایان وه‌ك ئاره‌زوو وایه، بێئه‌وه‌ی بگه‌نه حاڵه‌تی سه‌رخۆشبوون.
هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌ز به‌خواردنه‌وه ناكهولییه‌كان ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ئینێرجی تێدایه.
ده‌شێت زانستی ته‌ندروستی و ده‌رونزانی مرۆیی، ئاستی رۆشنبیریی و ئابووری به‌هێز بتوانێت كۆنترۆڵی ئاراسته‌ی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول و بره‌ودان پێی بكات، كه ئه‌مه بۆ جگه‌ره‌كێشان ئه‌سته‌مه.
له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌فسانه‌ی خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، دژه ژه‌هره نه‌ك ژه‌هره بۆ ژیانی ئێستا، ئه‌و شوێنانه‌ی به‌تاڵن له ئه‌لكهول، شوێنی بێ هه‌ستن، واتا چێژوه‌رگرتن له خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌گۆڕێت بۆ چێژوه‌رگرتنی مرۆڤ له‌و شوێن و ژیانه.
هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه ئه‌فسانه‌ییه وایكردووه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م چانسه له‌ده‌ست خۆی نه‌دات.
ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه كهولییه‌كان به‌بێ سه‌رخۆشبوون، هیچ مانایه‌كی لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه.
وا گوزارشت ده‌كرێت، به دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌لكهول زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ژیان ده‌بیته‌وه و زۆر كه‌س ئه‌و پرسیاره له‌وانه ده‌كات كه ناخۆنه‌وه، بۆچی ناخۆیته‌وه؟
لازلۆ گریس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ژیری ده‌ڵێت: "هه‌ر به‌ڕاستی نه‌خواردنه‌وه په‌ڕگیرییه"، ده‌شڵێت: "تۆ كارێك هه‌ڵده‌بژێریت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ژیانی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌یه، تۆ رووبه‌ڕووی زۆر شوێن ده‌بیته‌وه كه پڕن له خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول، ئیتر چۆن ده‌توانی له‌ده‌ست كۆمه‌ڵگه رابكه‌یت".
كاتێك ساڵی پار به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس داخستنی بازاڕه‌كان و كه‌ره‌نتینه روویدا، به‌شێكی گه‌وره‌ی پسپۆرانی ته‌ندروستی بیریان لای ئه‌وانه بوو، كه شه‌وانه له‌نێو یانه‌و رێستورانته‌كاندا رۆژ ده‌كه‌نه‌وه و خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه.
به‌پێی راپرسییه‌ك كه رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس توده‌ی" بڵاویكردووه‌ته‌وه و له نۆ وڵاتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بریكارانی كۆمپانیاكانی بیره و خواردنه‌وه كهولییه‌كان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه له چێشتخانه و یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه له كه‌ره‌نتینه نه‌یانتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌بخۆنه‌وه، بۆیه زیاتر له ماڵه‌وه خواردوویانه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرس له خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كان، كه 12 كۆمپانیای گه‌وره‌ی خواردنه‌وه كهولییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، ده‌ڵێت: "11 هه‌زار كه‌س له‌و راپرسییه‌دا به‌شدار بوون، له‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه له یانه و رێستورانته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌خۆنه‌وه، ده‌ركه‌وتووه 30%یان له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه له ماڵه‌وه كه‌متریان خواردووه‌ته‌وه و 11%یان زیاتریان خواردووه‌ته‌وه".
كه‌واته كه‌ره‌نتینه‌ش نه‌یتوانیوه ئه‌و كولتووری شه‌وانی یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خواردنه‌وه كهولییه‌كان بوه‌ستێنێت.
له ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له‌و بڕوایه‌دان، كه به‌بێ گرفتی ئاڵوده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان، كهول چاره‌سه‌ری نائارامی و پشێوی ده‌روونی ده‌كات. به‌پێی راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC)، له هه‌ر 10 كه‌س له گه‌وران (سه‌روو 18 ساڵ) 9 كه‌سیان ئه‌لكهول ده‌خۆنه‌وه، بێئه‌وه‌ی ئاڵوده‌بووبن، چونكه ئاڵوده‌بوون به ئه‌لكهول هیچی كه‌متر نییه له به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2025 بازاڕی جیهانی ئه‌لكهول بگاته 735 ملیار و 83 ملیۆن دۆلار.
كه‌واته زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كه پیشه‌سازی خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كان وایكردووه، خه‌ڵك ده‌ستبه‌رداری خواردنه‌وه نه‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ده‌ست خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و كۆمپانیایانه لێی به‌رپرسن، به‌ڵام لازلۆ گریس، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ژیری ده‌ڵێت:"كولتوور به‌گشتی واده‌خوازێت، خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كان بفرۆشرێن، خواردنه‌وه كارێكی سروشتییه، یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ راهاتن و گونجان بێئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی تێدا بكه‌ین".
به‌ڵام "ی‌و ئێس توده‌ی" له راپۆرتێكی دیكه‌یدا ئاماژه به داتایه‌كی په‌یمانگای نیشتمانی بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌لكهول و ئاڵووده‌بوون به خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌دات، كه ساڵانه 95 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهوله‌وه ده‌مرن، ده‌شڵێت: "خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كان ئه‌و ژه‌هره‌یه، كه سێیه‌م هۆكاره بۆ مردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه".
H.B