گۆڕان ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسی خۆڕێكخستنه‌وه ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
جڤاتی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا متمانه‌ی به حه‌وت كه‌س به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانسی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ستبه‌كار بن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند، جڤاتى بزوتنەوەى گۆڕان دەستەیەکى حەوت کەسیى هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى کارا کرد، بەمەبەستى ئەنجامدانى دووەم کۆنفرانسى گشتیی گۆڕان لە نزیکترین کات و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەى بزوتنەوەكه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ریه‌ك له (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى)، ئه‌ندامی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ن، كه متمانه‌یان پێدراوه و ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ رێكخستنی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن.
بە گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی گۆڕان، ئەرکەکانى کۆنفڕانسه‌كه خۆى دەبینێتەوە لە نوێکردنەوەى بەرنامەى سیاسى لە بوارە جیاوازەکاندا، پێداچوونەوە بە دەستوورى رێکخراوەیى، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنى پلاتفۆرمەکانى هەڵبژاردنەکانى پارێزگا و هەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى تیمەکانى گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانى لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانى؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى جڤاتى بزووتنه‌وه‌كه لە چەند ساڵى رابردوودا.