پۆلیسی دھۆك: تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ی بەردەڕەش دەستگیرکرا

K24 – دهۆك:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی دهۆك بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستگیر كرا، كه ئه‌مڕۆ به هۆی كێشه له‌سه‌ر راگرتنی ئۆتۆمبێل ته‌قه‌ی لێكرابوو و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022)، له نێوان دوو دراوسێدا، له‌سه‌ر راگرتنی بارهه‌ڵگرێك شه‌ڕ روویدا و یه‌كێكیان ته‌قه‌ی له دراوسێكه‌ی كرد و به‌و هۆیه‌وه گه‌نجێك كوژرا و برایه‌كیشی بریندار بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش بۆ كوردستان24 ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، پێشتر ئه‌و دوو دراوسێیه چه‌ند جارێكی دیكه له‌سه‌ر بابه‌تی جیاجیا كێشه له نێوانیاندا درووست بووه و ئه‌مجاره چه‌كیان به‌كار هێناوه.
ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، ناوی عه‌بدولستار عیسایه و ته‌مه‌نی 38 ساڵه و خێزانداره.
