گرافیک... 20 ساڵ بەسەر مامەڵەکردن بە یۆرۆ تێدەپەڕێت

دوای دۆلار بە‌هێزترین دراوی جیهانە
لە ساڵی 2002ـەوە یۆرۆ مامەڵەی پێوە دەکرێت
لە ساڵی 2002ـەوە یۆرۆ مامەڵەی پێوە دەکرێت

K24 - هەولێر

لە حەفەتاکانی سەدەی رابردوو بیرۆکەی بەکارهێنانی دراوێکی یەکگرتوو وەک ئامرازێکی مامەڵکردن لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا سەری هەڵدا، هەروەها ببێتە رکابەرێکی دۆلاریش.

بۆ یەکەمجار و دوو دەیە بەر لە ئێستا لە یەکی کانوونی یەکەمی 2002 یەکەم کاغەزی دراوی یۆرۆ کەوتە بازاڕەوە، ئێستا نزیکەی 340 ملیۆن ئەوروپی مامەڵەی پێوە دەکەن.

لە سەرەتا 12 وڵاتی ئەوروپا دەستبەرداری دراوەکانیان بوون و دەستیان بە مامەڵەکردن بە دراوی یۆرۆ کرد. بەهۆیەوە چەندین دراو ون بوون لەوانەش ، مارکی ئەڵمانی و فرەنکی فەرەنسی و بیزیتای ئیسپانی، لەجیاتی ئەوان حەوت جۆر دراوی یۆرۆ دەرکەوتن کە شوێنەوەوارەکانی رۆمانیا و باڵەخانەی هاوچەرخیان لەسەر نەخشێندرا بوو، گوزارشتی لە چاخە جیاوازەکانی مێژووی ئەوروپا دەکرد.

ئێستا یۆرۆ دووەم بەهێزترین دراوی جیهانە دوای دۆلاری ئەمەریکی، 19 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا 343 ملیۆن کەس مامەڵەی پێوە دەکەن، هەروەها لە جیهان بە گشتی 175 ملیۆن کەس بەهۆی مامەڵە و بازرگانی دراوی یۆرۆ بەکاردێنن.

ئێستا لە %40ـی خەرجی جیهان بە یۆرۆ دەکرێت و لە %20ـی یەدەگی دراوی قورسی وڵاتانە