ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەک کرایە پشوو

لە هەندێک ناوچە چالاکی و گردبوونەوە دەکرێت
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق کراوەتە پشوو.

ئەمڕۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی-یە، کە بەرەبەیانی 3ی کانوونی دووەمی 2020، لە رێگەی بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمەریکاوە کوژران.

هەربەم بۆنەیەوە، لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا، دیالە، واست، زیقار، بابل، بەسرە، نەجەف، کەربەلا، میسان و دیوانیە، ئەمڕۆ کراوەتە پشووی فەرمی.

هەر پەیوەست بەو یادە شەوی رابردووش، لایەنگرانی بەشێک لە لایەنە شیعەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی. چەند چالاکی و گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ئەمڕۆش بەردەوامییان دەبێت.