مامۆستایەکی زمانی کوردی سزا دەدرێت

ئەنجومەنی نۆژین: سزاکەی نادادپەروەرانەیە
زارا محەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە
زارا محەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە

K24 - هەولێر

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بانگ کراوە و سزاکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

زارا محەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی رابردوو بە هۆی چالاکییەکانی لە رێکخراوی نۆژیندا لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕابووەوە، دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوە سزاکەی بۆ پێنج ساڵ کەم کرایەوە.

ئەنجومەنی نۆژین لە راگەیاندراوێکدا ئەم سزایەی بە نادادپەروەرانە و بێ بەڵگە ناو بردووە و ئاشکراشی کردووە کە سزاکە لە لایەن بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی سنەوە سەپاوە و ماوەیەکی کورت بۆ خۆڕادەستکردن بە بەندیخانە بۆ زارا محەمەدی دیاری کراوە.

ئەنجومەنی نۆژین، رێکخراوێکی فەرهەنگی و ئەدەبییە لە شاری سنە کار لەسەر ئەدەب و زمانی کوردی دەکات.