داعش هێرشی كرده سه‌ر سوپای سووریا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "سانا"ی سووریا بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی سووریا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، له هێرشه‌كه‌ی داعشدا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، 5 سه‌ربازی سووریا كوژران و 20 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێرشه‌كه كاتژمێر (7)ی ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش كراوه‌ته سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی رژێمی سووریا، كه به مووشه‌كی 23 ملیمه‌تری مووشه‌كباران كراون.
ماوه‌یه‌كه كاروانه‌كانی سوپای سووریا له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی داعش هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر، له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021یش 14 سه‌ربازی سووریا كوژان و 3 سه‌ربازی دیكه‌ش له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه برینداركران.