ئێران یەکەم کۆبوونەوەی بەدواداچوونی دادگا بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی دەکات

"بۆ یەکەمجار خەڵک خۆیان سکاڵایان تۆمار کردووە"
دیمەنێکی کۆبوونەوەکە
دیمەنێکی کۆبوونەوەکە

K24 - هەولێر

یەکەمین کۆبوونەوەی دادگای تایبەت بە دۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە تاران دەستیپێکرد.

ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردەوە، یەکەم دادگای بەدواداچوون بۆ داوا کردنی قەرەبووی دارایی و مەعنەوی و سزادانی تاوانبارانی کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە لقی 55ی دادگای گشتیی تاران و بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەلمان پوور موریدی، بەیانیی ئەمڕۆ دەستیپێکرد.

دادوەری ئەم دادگایە شەوی رابردوو بە تەلەڤزیۆنی ئێرانی راگەیاندبوو، بۆ یەکەمجار خەڵک خۆیان سکاڵایان تۆمار کردووە، بە هۆی ئەو زیانە دەروونی و مەعنەوی و ماددیەی، لە ئەنجامی کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە تووشی بوون داوای بەدواداچوون دەکەن.