2 منداڵی دوانه له دوو ساڵی جیاواز له‌دایكبوون

K24 - هه‌ولێر:
دوو منداڵی دوانه به جیاوازی 15 خوله‌ك له دوو ساڵی جیاواز له‌دایكبوون، یه‌كێكیان له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021 و منداڵه‌كه‌ی دیكه له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 هاتوونه‌ته دونیاوه.
ماڵپه‌ڕی "گلۆباڵ تایمز" بڵاویكرده‌وه، دوو منداڵی دووانه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی خوله‌كانی ساڵی 2021 و خوله‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2022 له‌دایكبوون.
دایكه‌كه ناوی "فاتیمه ماردیجال"ـه ناوی له كوڕه‌كه‌ی ناوه "ئه‌لفریدۆ"، كه له كاتژمێر 11:45 دره‌نگانی كۆتا شه‌وی ساڵی 2021 له‌دایك بووه، به‌ڵام خوشكه دوانه‌كه‌ی، كه ناوی "ئایلین"ی لێناوه، له‌دایك ده‌بێت، كه كاتی له‌دایكبوونی كچه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ره‌تای خوله‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022.

دایكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه كاره‌كه بۆ ئه‌و زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه و هێشتا بڕوا به‌وه ناكات چۆن له دوو ساڵی جیاوازدا یادی له دایكبوون بۆ هه‌ردوو كۆرپه دوانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
دكتۆر ئانا ئه‌برێل ئه‌ریاس، كه پزیشكی تایبه‌تی خێزانه‌كه‌یه، روونیكرده‌وه، له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دوو دووانه‌یه، كه له دوو ساڵی جیاواز له‌دایكبووبن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ژیانی پیشه‌یی خۆیدا حاڵه‌تی وای نه‌بیستووه.