لیرەی تورکی لە دەستپێکی مامەڵەکانی ساڵی نوێ داکەوت

بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی
لیرەی تورکی
لیرەی تورکی

K24 - هەولێر

بەهای لیرەی تورکی، لە دەستپێکی مامەڵەکانی ساڵی نوێدا بە رەنگی سوور دەستیپێکرد، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا 5%ـی بەهاکەی لەدەستدا.

لەگەڵ مەترسی بەردەوامی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و سیاسەتی نەختینەیی تورکیا، بەهای لیرە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ بە رێژەی 5% بۆ ئاستی 13.92 لیرە بەرامبەر دۆلارێک داکەوت.

ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی تورکیا نرخی کارەبا و وزەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەرزکردەوە، هەروەها نرخی سووتەمەنی و بیمەی ئۆتۆمبێل و رسوماتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی وڵاتەکە زیادیکردووە، ئەوەش بووەتە گوشارێکی زیاتر لەسەر رێژەی هەڵاوسان و گوزەرانی دانیشتووانی تورکیا.