له‌م پارێزگایه منداڵێك به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
به‌هۆی هه‌ژاری و سه‌رما و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی پێویست، منداڵێك له پارێزگای نه‌ینه‌وا گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی دابه‌زینی (پله‌ی گه‌رمی) و دروستبوونی سه‌رما و سۆڵه، منداڵێكی كچ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه راشیگه‌یاند، له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل (ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ)، منداڵێكی ئاواره له مزگه‌وتێكی رووخاوی ئه‌و پارێزگایه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا. ده‌شڵێت: " ئه‌و خێزانه ئاواره‌یه سووته‌مه‌نی و هۆكاره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه‌یان لا نه‌بووه و له دۆخێكی زۆر قوورس ژیان ده‌گوزه‌رێنن".