عه‌بدولـلە‌تیف ئه‌حمه‌د: له هه‌موو شاره‌كان بنكه ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولـلە‌تیف ئه‌حمه‌د، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌له‌فی له هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای وه‌زیری ئه‌وقاف ئاشكرا كرد.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، عه‌بدولـلە‌تیف ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه، "سەردانەکەی من بۆ لای وەزیری ئەوقاف پەیوەندیی بە پرسی لادانی هیچ مامۆستایەک نەبووە و دانیشتنى من هیچ پەیوەندییەکى بەم بابەتەوە نەبووە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "من رۆژى شەممە 1/1/2022 کۆڕێکم هەبوو لە هۆڵی میدیا لە شارى هەولێر بە ناونیشانى: (چۆن کەسێکى سوودبەخش بین بۆ دین و میللەت و وڵاتمان)، بۆ ئەم مەبەستە چوومە هەولێر، بۆ رۆژى دواتریش لەگەڵ وەزیرى ئەوقاف دانیشتم بۆ پڕۆژەیەکى سوودبەخش کە لەگەڵ وەزیرى پەروەردەش قسەمان کرد لە دانیشتنەکەماندا، ئێستا لە هەوڵى ئەوەدام لە هەموو شارەکان بنکەى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بکەمەوە بۆ فێرکردنى قورئان و بیروباوەڕ و ئاداب و رەوشتى ئیسلامیى جوان".
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، "دانانى گوتاربێژ و لابردنى گوتاربێژ هیچ پەیوەندییەکى بە منەوە نییە، لەبەرئەوە هەر کەسێک لەخۆیەوە شیکارى و لێکدانەوە دەکات بۆ دانیشتنەکانى من با لە خوا بترسێت و خۆى گوناهبار نەکات و بیرى قیامەتى بێت".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی عه‌بدولـلە‌تیف ئه‌حمه‌د دوای ئه‌وه هات، رۆژی هه‌ینی رابردوو، مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، دوای ئه‌وه‌ی به خۆبه‌خشی وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كرد، وازی له وتاربێژی هێنا، به‌و پێیه‌ی ناوبراو خانه‌نشینه.
له وتاره‌كه‌یدا، پێنجوێنی چه‌ند جارێك سوێندی خوارد كه رقی له هیچ حزب و لایه‌ن و كه‌سێك نییه و ته‌نیا مه‌به‌ستی بووه ئامۆژگاری و رێنمایی ئایینی بڵاوبكاته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕانه وێنه‌یه‌كی سه‌ردانی عه‌بدولـلە‌تیف ئه‌حمه‌د بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقافیان به‌ستبوویه‌وه به‌و بابه‌ته‌وه، به‌ڵام له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، سه‌له‌فی ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌بووبێت.