به وێنه.. ببینه سه‌گێك چی له‌و منداڵه كردووه
K24- هه‌ولێر:
له ناحییه‌ی سنوونێی سه‌ر به قه‌زای شنگال، ژماره‌یه‌ك سه‌گی به‌ره‌ڵا په‌لاماری منداڵێكیان داوه‌و به سه‌ختی زامداریان كرد، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی سنوونێ به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، ژماره‌یه‌ك سه‌گی به‌ره‌ڵا هێرشیانكرده سه‌ر منداڵێك به‌سه‌ختی برینداریان كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ره‌وشی منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه خراپه، له ئێستادا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
له سه‌رانسه‌ری قه‌زای شنگال، له‌ناو ناحیه و گونده‌كان سه‌گێكی زۆر ده‌بینرێن، بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان و رۆژانه‌ش دیمه‌نی له‌مشێوه دووباره ده‌بێته‌وه.