مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: لیژنە ھاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لەبەغدا یەکلایی ده‌كه‌نه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆیدا، كه له كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، پێویستە حکومەتی داھاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراکەتی راستەقینە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تەنھا بە حکومەتێکی لەو شێوەیە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەپرژێتە سەر ئەرکە نیشتمانییەکانی بەرەنگاری تیرۆر و تایفەگەری و راستکردنەوەی باری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی بۆشایی ئەمنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی کە پێویستی بە ھەماھەنگی کارا ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
سه‌باره‌ت به یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه، کۆبوونەوە پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەکخستنی بەکردەوە و کارای ھەڵوێستی کوردستانی لەبەرامبەر پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی پرۆژەی کوردستانی ئەرکەکانی لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەکانی حکومەتی تازە جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە ھاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لەبەغدا یەکلایی بکەنەوە.